کوردستان

هاوسەری سۆران عومەر: هێرۆ عەتار بڕیارە دروستەکەی داوە

نها نیوز - هەواڵەکان

شنۆ عەبدوڵا، کاندیدی دەرنەچووی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە سوێندخواردنی پەرلەمان و پابەند نەبوونی بە یاسای حزبەکەییەوە لە نوسراوێژکدا رایدەگەیەنێت "هێرۆ عەتار بڕیارە دروستەکەی داوە".

شنۆ عەبدوڵا کە هاوکات هاوسەری سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە هەمان حزب دەشڵێت "کۆمەڵی دادگەری دەبێت بە خۆیاندا بچنەوەو بۆ بەهێزکردنی هۆکاری شکستیان و رێگە راستەکە بدۆزنەوە، زۆربەی ئەوانەی کە بوونەتە ئەندامی پەرلەمان لە رابردوودا هۆکاریک بون بۆ شکستی. ئەم حیزبە".

دەقی راگەیاندراوەکەی شنۆ عەبدوڵا، هاوسەری سۆران عومەر..

دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە هێرۆ عەتار دەکەم

راست و رەوان

بریاری دەرکردنی کۆمەڵی دادگەری بۆ هێرۆ عەتار هەڵەیە. هەڵە ئەوەیە کە ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی و مەڵبەندەکان و لقەکان و ناوچەکان هێنایانە پێش و  کاریان بۆ کردو مدیایان خستە خزمەتی 
، لەکاتیکدا هێرۆ خان نە بروای تەواوی بە کاری حیزبی  و کاری ریکخراوەییەوە نەبو،

لەهەربارودۆخێکدا بوایە دەبو هێرۆ عەتار پابەندی ئەو بریارە بوایە ، تا کۆمەڵی دادگەری بە بریارەکەیدا دەچوەوەو یان بریاریکی تری دەدا.

کۆمەڵی دادگەری دەبێت بە خۆیاندا بچنەوەو بۆ بەهيزکردنی هۆکاری شکستیان رێگە راستەکە بدۆزنەوە ،زۆربەی ئەوانەی کە بونەتە ئەندامی پەرلەمان لە رابردودا هۆکاریک بون بۆ شکستی. ئەم حیزبە.
دواجار  هێرۆش وەک هەر کاندیدێکی تر مافی خۆیەتی وپێی قبوڵ نیە کەسیکی تر جێگرەوەی بێت.

گەرەنتی چیە  لە دوای نەچونی کاک عبدالستارو مامۆستا عومەر گوڵپی ولە کۆی ئەو ٥٦  بەربژێرەی تر  بریارێکی تری  لەم جۆرە نەدرێت؟هەر چەند کۆمەڵیی دادگەری سورە لەسەر  بریارەکەی  وەک هەڵوێستێکی سیاسی و جەماوەری

2024-12-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.