لەبارەی دزینی دوو ملیار دینار لە کارەبای سلێمانی رونکردنەوە دەدرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە وا بڵاوکرایەوە کە کارمەندێکی فەرمانگەی کارەبای سلێمانی دوو ملیۆن دیناری لە داهاتی پڕۆژەی ئەو فەرمانگەیە دزیوە و بەهۆیەوە پۆلیس دەستگیری کردووە، بەڕیوەبەرایەتی کارەبای ئەو پارێزگایە دەنگۆکان رەتدەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە تەنیا كەیسێكیان لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان هەیە کە ئەویش هیچ پەیوەندی بە داهاتی کارەباوە نییە.
دەقی روونكردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی..
كەناڵێكی ئاسمانی بەشێوەیەكی چەواشەكارانە و بەرنامە بۆداڕێژراو لە پێناو لێدان لە شاری سلێمانی و دوور لە هەموو ئیتیكێكی رۆژنامەوانی، باس لە كەیسی دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناردەكات لە رێگەی وەسڵی بەتاڵەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی.
زانیارییەكانی ئەو كەناڵە پڕە لە هەڵە و ناوزڕاندن و تەشهیر بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەرایەتیمان، بەوپێیەی راستەوخۆ ناوی فەرمانبەرەكان و پێگە و پلەكانیان دەهێنرێت، لێرەدا رایدەگەیەنین كە بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە داهاتی كارەباوە نیە و هیچ بڕەپارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان هەیە و بە بڕیاری دادوەر چەند فەرمانبەرێك بانگكراون بۆ لێكۆڵینەوە و یەك فەرمانبەر راگیراوە و لیژنەیەكی لیكۆڵینەوەش پێكهێنراوە و وردبینی لە دۆسێكاندا دەكەن و تائیستا لێكۆڵینەوە و رێكارە یاساییەكان بەردەوامەو، چاوپۆشیش لە هیچ فەرمانبەرێك ناكرێت لەكەیسەكە تێوەگلابێت.
لە ئێستادا ئەم كەیسە ئاڕاستەی دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و دادگا ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە، كە كێ تاوانبارە و كێش بێ تاوانە و بنەمایەكی یاساییش هەیە دەڵێت " المتهم بریء حتى تثبت إدانته" بۆیە بۆ هیچ كەس و لایەنێكی راگەیاندن نیە لە بری دادگا بڕیار بدات بەتۆمەتباركردنی بەڕێوەبەرایەتیەك و فەرمانبەرەكانی، سەبارەت بەم بابەتە بە مافی خۆمانی دەزانین سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆماربكەین.
راگەیاندنی
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی
|