کوردستان

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی بردنی ئاسنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن هاتە دەنگ

نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک ئاسنی پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لێبکاتەوە و بیبات بۆ خۆی بە دزی هەژماردەکرێت.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی یاسا، هەر کەسێک هەر شتێک ببات بۆ خۆی کە هی ئەو نییە بە دزی هەژماردەکرێت، جا پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن یان هەر شتێکی دیکە بێت.

ناوبراو دەشڵێت "ئەو کەسانەی بانگەشەی هەڵبژاردنیان کردووە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ماوەی مانگێکی پێداون بۆ لابردنی، لەبەرئەوە ئەوان خۆیان لێیدەکەنەوە و دواتر ئازادن چیلێدەکەن، هەڵیدەگرن یان دەیفرۆشنەوە".

ئەمەش پاش ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە لە دهۆک، چەند کەسێک ئاسنی پۆستەری چەند کاندیدێکیان لێکردبووەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسی ئەو پارێزگایەوە دەستگیرکران.
 
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.