کوردستان

لەکاتی پاککردنەوەی پاشماوەی ئاگرەکەی سلێمانی دووبارە ئاگر کەوتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی ئەو زانیارییانەی چەند شایەتحاڵێک بە میدیاکانیان وتوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی پاککردنەوەی پاشماوەی ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، جارێکی تر ئاگرکەوتووەتەوە.
هۆکاری سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە بە وتەی شایەتحاڵەکان، دەگەڕێتەوە بۆئەوەی بەشێک لە پاشماوەکان لەدوای سووتانیان بەهۆی ئەوەی هەوایان بەرکەوتووە، دووبارە ئاگریان گرتووە و دواتر لەلایەن تیمەکانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی 14ـی 10، ئاگر لە چەند کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە و بەرەبەیانی رۆژی دواتر، ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کرا.
2024-10-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.