کوردستان

دەیان کاندیدی بەرەی گەل و لایەنەکانی دیکە چوونە ناو ریزەکانی یەکێتی

نها نیوز – هەواڵەکان
لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردووەوە و لە دوای وتارەکانی بافڵ تاڵەبانی و لە دوای کەرنەڤاڵی بانگەشەکانی لیستی یەکیتی 129 لە بازنەی هەولێر و دهۆک، تائێستا زیاتر لە 34 کاندیدی بەرەی گەل و بزووتنەوەی گۆڕان و لیستی هاوپەیمانی و هەڵوێست و سەربەخۆ، بەلێشاو پەیوەندی بەریزەکانی یەکێتییەوە دەکەن.

کاندیدەکانی بەرەی گەل لە گرتە ڤیدیۆیەکانیاندا کە بۆ وازهێنانیان تۆماریان کردووە، هۆکاری وازهێنانیان لەو لیستە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە بەرەی گەل "لەلایەن پارتییەوە پارەدار و تەمویل دەکرێت". 

لە کۆی ئەو کاندیدانەی دێنە ناو ریزەکانی یەکێتییەوە، زۆرترینیان لە بەرەی گەل-ن و لێشاوی وازهینان لە دوای بانگەشە و کەرنەڤاڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردەوە.
 
2024-10-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.