کوردستان

بەبەڵگە پارتی ئامادەکارییەکی گەورە بۆ تەزویر دەکات لە دهۆک

نها نیوز - هەواڵەکان

پارتی بەهاوکاری تورکیا زیاتر لە 1500 چەتە و جەردەوانی دەهێنێتە دهۆک بۆ دەنگدان و سەرقاڵی تەزویرکردنی دەنگن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست نها نیوز کەوتووە، تورکیا بۆ رزگارکردنی پارتی لەو بارودۆخەی تێیکەوتووە زیاتر لە 1500 هاوڵاتی لە هەرێمی هەکاری کە ناوچەکانی گەڤەر و شەمزینان دەگرێتەوە هێناوەتە باشوری کوردستان بۆ ئەوەی دەنگ بدەنە ئەو حزبە.

زانیارییەکان کە لەدەست نهایە، وتەی یەکێک لەو کەسانەی کە تورکیا و پارتی ‌هێناویانن ئاشکرا دەکات، ئەو کەسانە لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە کارتی دەنگدانیان بۆ درووستکراوە و تەواوی کارئاسانیان بۆ کراوە تا لە رۆژی دەنگداندا بەشداری هەڵبژاردن بکەن لە بەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە کە خۆی یەکێکە لەو کەسانەی کارتی دەنگدانی بۆ دروستکراوە و هێنراوەتە باشوری کوردستان، تەواوی ئەو هاوڵاتییانەی باکوری کوردستان کە پارتی دەیەوێت سوود لە دەنگەکانیان وەربگرێت لە عەشیرەتەکانی دۆسکی و گەردین کەلە ناوچەکانی گەڤەر و شەمزینان نیشتەجێن و لایەنگری پەدەکەن و لە خزمەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دژ بە گەلی خۆیان لەو ناوچانە کاردەکەن.

زانیارییەکانی نها نیوز باس لەوەش دەکەن، پارتی بۆ هەر یەکێک لەو دەنگدەرانە برێکی زۆر پارەی تەرخانکردووە تا لەبەرامبەر دەنگەکانیاندا بیداتە هەر یەکێکیان، هاوکات بەشێکی زۆری ئەوانەی پارتی هێناوییانەتە ناوچەکانی دهۆک و بادینان چەتە و جەردەوانن.
 
2024-10-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.