کوردستان

حکومەتی کاربەڕێکەر لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیارێکیدا

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی شارەوانی حكومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەزووترین كات و لەچەند رۆژی داهاتوودا، دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کودستان لە ڕاگەیەنراویکدا ئاشکرای دەکات "دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خێراتركراوە و بەزووترین كات پڕۆسەكە لەو شارەوانییانەی، كە كارە هونەری و كارگێڕییەكانیان تەواو كردووە دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات".

ئەو وەزارەتە رونیشیکردووەتەوە "ئێستا لێژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رۆژانە لەبەیانییەوە تاوەكو ئێوارە، بە چڕی كار لەسەر فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكەن".
2024-10-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.