کوردستان

خاوەنی راستەقینەی بڕیاری دابەشکردنی شوقەکانی هەولێر بەسەر خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش ئاشکرا دەکرێت

 
نها نیوز - هەواڵەکان
سەبارەت بە دابەشکردنی شوقەکانی نزیک بنەسڵاوە و دارەتووی هەولێر بەسەر خانەوادە و کەسوکارى شەهیدانی شەڕی داعش لەلایەن رێکخراوێکی ناحکومییەوە لە رێکەوتی 13/10/2024 زانیاریی نوێ و نەبیستراو ئاشکرا دەکرێت.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی ئاشکرس کردووە، لە رێکەوتی 30/11/2015، لە ئۆفیسی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لە کابینەیەکی پێشووی حکومەتی هەرێم (لە پشکی یەکێتی)، بە ئامادەبوونی وەزیرانی کاروبارى شەهیدان و شارەوانی و گەشت و گوزار، کۆنووسێکی چوار خاڵی پەسەند کرا کە لە بڕگەى یەکەم بریارى دابەشکردنی ئەو شوقانە درابوون بە کەس و کارى شەهیدانی شەڕی داعش.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەر لەسەر بڕیارى ئەو وەزیرەی یەکێتی، لە رێکەوتی 28/3/2016، لیژنەیەک سەردانی شوقەکانی کردووە کە تەواو کرابوون بەمەبەستی دابەش کردن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا و دواى نزیکەى هەشت ساڵ لەمانە، رێکخراوێکی ناحکومی باس لە دابەشکردنی ئەو شوقانە دەکات لەلایەن خۆیانەوە.
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.