کوردستان

دەزگای نها نیوز وردەکاری تۆمارە دەنگیەکەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاودەکاتەوە

 
نها نیوز – هەواڵەکان
 دوای ئەوەی دەزگای پاراستن هەستان بە دروستکردنی دەنگێک بە ژیری دەستکرد لەنێوان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی برای کە گوایە ئەوان بە تەوزیر کاردەکەن نها نیوز وردەکاری چۆنیەتی دروستکردنی ئەو تۆمارە دەنگیە بڵاودەکاتەوە.
 "رێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی" کە ھاوبەشی فەرمی کۆمپانیای مێتایە لە عێراق وردەکاری لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات و رایگەیاند "تۆمارە دەنگییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی کە لەلایەن پارتییەوە بڵاوکرایەوە بە ژیری دەستکرد دروستکراوە و ساختەیە".
 ئەو رێکخراوەیە ئەوەشی دووپاتیکردووەتەوە، تۆمارە دەنگییەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە ژیری دەستکرد دروستکراوە، ھاوکات تۆمارێکی تری دەنگی بڵاوکردووەتەوە کە لە رێیەوە دەڵێت، رێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی دەتوانێت بکۆڵێتەوە لەوەی دەنگەکە ساختەیە و بەبەکارھێنانی ئامرازە پێشکەوتووەکانی شیکردنەوەی دەنگ بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

"رێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی" داواشی لە ھاوڵاتیان کردووە "باوەڕ بە ھەموو شتێک نەکەن کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەیبینن و وتیشی "ئەگەر ھاوڵاتیان لەھەر دەنگێک دڵنیا نەبن دەتوانن بینێرن بۆ "رێکخراوی تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی" بۆ لێکۆڵینەوەکردن لێی".
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.