کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: بە سوتفەی فیلمی هیندی هەرچی دەوڵەمەندەکانی دهۆکە بارزانین

 
نها نیوز - هەواڵەکان
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دهۆکەوە رایدەگەیەنێت، 400 گوند لەو پارێزگایە بەهۆی داگیرکەرانەوە چۆڵکراون. دەشڵێت "بە سوتفەی فیلمی هیندی هەرچی دەوڵەمەندەکانی دهۆکە بارزانین".

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە وتاری کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ـی یەکێتی لە دهۆک وتی "بەداخەوە بۆ پارتی کە برادەرانی نەوەی نوێ لە دهۆک دەستگیر دەکەن. ئێمە لە بەغدا پشتیوانییان دەکەین".

وتیشی "ئەو کاتەی وتم دوای هەڵبژاردن بەکرێگیراوەکان دەردەکەم، مەبەستم نەوەی نوێ نەبووە، هەڵە تێگەیشتوون".

سەرۆکی یەکێتی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیای بۆ دهۆک کرد و رایگەیاند "400 گوند لە دهۆک چۆڵە لەبەر داگیرکەران". وتیشی "بە کاک مەسعودم وت لەگەڵ کاک مەزڵوم دابنیشە و ببە باوکی هەموومان، نەیکرد".
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.