کوردستان

لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن پارتی بەپەلە هاتە دەنگ

نها نیوز – هەواڵەکان

 سەرکردەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەیان لەسەر هەڵبژاردن، دڵنیایی دەدات کە پرۆسەکە لەوادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

هۆشیار زێباریی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە دهۆک، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دڵنیایی دا کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی و گرژی و ئاڵۆزییەکانی دیکەی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت و لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت، وتیشی "دەشمانەوێت حوکمڕانییەکی باش و لێهاتوو سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی داهاتوو ببێتەوە".

زێباری ئاماژەی بەوەشدا "داوامان لە کونسوڵخانە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە چاودێرییەکی وردی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بۆ ئـەوەی پرۆسەکە بە پاکی و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری بەڕێوە بچێت". 
 
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.