نها نیوز - هەواڵەکان
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی لێبوردنێكی تایبه‌تی بۆ ژماره‌یه‌ك له حوكمدراوانی چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانی هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای ته‌قته‌قی ده‌ركرد.
دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لەمیانی راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاشکرای دەکات "به‌پێی بڕگه‌ی(6) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005 هه‌مواركراو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی ژماره (336) ده‌ركرد كه لێبوردنێكی تایبه‌ته بۆ ژماره‌یه‌ك له حوكمدراوانی چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی لێبوردندا كه به‌رده‌وامی ده‌بێت".
دڵشاد شەهاب وتیشی "به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه، ( 17) حوكمدراو كه به‌شی زۆری ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ته‌واو كردوه و دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره، لێبوردنه تایبه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یانگرێته‌وه".
ئەو وتەبێژە راشی دەگەیەنێت "ئه‌و فه‌رمانه ده‌رئه‌نجامی راسپارده‌یه‌كی پێشتری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی به‌ندیخانه و چاكسازییه‌كان، لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له دۆخی ئه‌و حوكمدراوانه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه كه سه‌رباری ته‌واوكردنی ماوه‌یه‌كی زۆری حوكمه‌كه‌یان، مه‌ترسیییان نه‌ماوه و ده‌توانن تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه، بۆیه پێشنیازی ئازادكردنی كردوون".
ناوبراو ئاماژەی بە بڕیارەکەی دیکە دەدات و وتی "له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی ژماره (335)ی تایبه‌ت به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای ته‌قته‌قی ده‌ركرد".
باسی لەوەشکرد "پاش ئه‌وه‌ی هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای ته‌قته‌ق له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشنیاز كرا و ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ هێنانه‌ئارای قه‌زاكه ده‌ركرد".