کوردستان

تورکیا هەزاران کورد ئاوارە دەکات و بەهۆیەوە عێراق دەهێنێتە دەنگ

نها نیوز – هەواڵەکان

لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگریی پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیاوە دانیشتوانی زیاتر لە 450 گوندی ناوچە سنوریییەکانی هەرێمی کوردستان ئاوارەبوون ‌و گوندەکانیان چۆڵکردووە.

وەعد قەدۆ، ئەندامی ئاسایش ‌و بەرگریی پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای دەکات "ژمارەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێنج هەزار سه‌ربازی تێپەڕاندووە، هەروەها زیاتر لە 80 بنکەی سەربازییان دامەزراندووە کە زیاتر لە 14 بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگیی هەیە، ئەوە جگە لە زیاتر لە ناوەندێکی هەواڵگریی تورکیا لە هەرێمی کوردستان".

قەدۆ وتیشی "تورکیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە کە کەرەستەی سەربازیی ‌و قورس‌ و چەکی تێدایە کە دەتوانێت هەر شوێنێک لە ناوخۆی عێراق مەبەستی بێت بکاتە ئامانج، ئه‌و سه‌ربازگانه‌ش دەکەونە دووریی 28 کیلۆمەتر لە ناوەندی نەینەواو بەدوری 185 کیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاکی عێراق".

ئەندامی ئەو لیژنەیە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیای رەتکردەوە، کە هەوڵی کەمکردنەوەی سەروەریی عێراق ‌و زەمینە خۆشکردن دەدات بۆ پێشێلکارییەکانی هێزەکانی تورکیا و پێدانی بەرگێکی یاسایی بەو هێزانە لەبۆردومانی ئاسمانیی گوندە سنوورییەکانی هەرێم.

وەعد قەدۆ ئاماژەی بەوەشدا "به‌هۆى له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر خاكى هه‌رێم، زیاتر لە 450 گوندی ناوچە سنورییەکانى هه‌رێمى كوردستان چۆڵکراون.
 
2024-10-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.