کوردستان

نها نیوز بە بەڵگەوە راست و دروستی راکێشانی کورسیەکەی قوباد تاڵەبانی ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

وا بڵاوکرایەوە کە قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کورسی بۆ مەسرور بارزانی دادەنێت، بەڵام نها نیوز راست و دروستی ئەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاودەکاتەوە.

نها نیوز لەسەر راست و دروستی ئەو گرتە ڤیدۆییە ئاشکرای دەکات، کاتێک کە قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دێت شوێنی دانیشتنی نییە، بەجۆرێک کورسیەکە جێی گرتووە ناوبراو دابنێشیت، بەهۆیەوە بەتوڕەییەوە کورسیەکە رادەکێشێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی نها، قوباد تاڵەبانی بەتوڕەییەوە سەیری بەرپرسی پاسەوانەکانی مەسرور بارزانی دەکات، ناوبراو تاوەکو "ئەجوا"ی کۆبوونەوەکە تێکنەچێت بەپێکەنینەوە دادەنیشێت، لەوکاتەدا مەسرور بارزانی توشی جۆرێک لە شەرمەزاری دەبێت و بۆینباخەکەی دەکەوێتەسەر مێزەکە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە سەردانی ئەم بەستەرە بکە..

2024-09-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.