کوردستان

واده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

پێشتر وا بڵاوکرایەوە 16ی ئەیلول بانگەشەی حزب و کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات، بەڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک لە كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشکرای دەکات کە بانگەشەکە دوادەخرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق‌ بەمیدیایکانی راگەیاندووە "بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوای 25ى ئه‌م مانگه‌ دواده‌كه‌وێت".

هاوکات  جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌لێدوانێكیدا وتی "تائێستا كۆمسیۆن به‌فه‌رمى هیچ وادەیه‌كى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دیارینه‌كردووە، ناوبراو وتیشی "دیاریکردنی ئەو وادەیە لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقدایە".

پێشتریش وا بڵاوكرایه‌وه،‌ گوایه‌ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژى 16ى ئه‌یلول بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات‌ و 15ى ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی دێت. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو وادەیە دوادەکەوێت بۆ 25ی ئەم مانگە.
 
2024-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.