کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەدەچێت و کۆبوونەوەکەش تەنیا لە یەک تەوەر پێکدێت، کە ئەنجامى کۆبوونەوەکانى چەند رۆژى رابردوو تاوتوێ دەکرێت.

بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەن بۆماوەى یەک کاتژمێر بەڕێوەدەچێت.

بەپێی کارنامەکە، تەوەرى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن و خستنەڕووى ئەنجامى کۆبوونەوەى هاوبەشى ئەنجومەنى وەزاریی فیدراڵى بۆ کاروبارى ئابووری و ئەنجومەنى ئابووریی هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر لە رۆژانى 8 و 9ى ئەیلولى 2024 تاوتوێ دەکرێت.

لە گفتوگۆکەیاندا رێکار و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بڕیار و راسپاردەکان دەخرێنەڕوو.
 
2024-09-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.