کوردستان

محەمەد حاجی مەحمود بڕیاری لەسەر مووچەی 140 پێشمەرگەکەی گوڵەخانە دا

نها نیوز - هەواڵەکان  

فەوجى سورێنى سەربە پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەى مووچەکانیان پێنەدراوە ئەمشەو پەیوەندی بکەن بە بارەگای فەوجی سورێن لە گوندی گوڵەخانە بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی پێشوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، ژمارەیەک پێشمەرگەى سەر بە فەوجێکى پارتى سۆسیال دیموکرات کە بەوتەى خۆیان ژمارەیان 140 پێشمەرگەیە رایانگەیاند، بەهۆى کێشەکانى نێوان پارتى سۆسیال دیموکراتەوە چەند مانگێکە مووچەکانیان راگیراوە.

دەقی ئاگادارییەکەی فەوجی سورێنی سەربە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:

سڵاو لە گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەوجی سورێن، کە هەڵخەڵەتێنراون و دوورکەوتونەتەوە لە ئەرک و واجباتەکانیان.
 هەڤاڵان ئێمە لەڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارییەتیی و خەمخۆریمان بۆ ئێوەی بەڕێز، ئەرکی سەر شانمانە ئاگادارتان بکەینەوە، لەبەر ئەوەی ئێوە کوڕی فەقیر و دڵسۆز و خەمخۆری ئەم حزبەن، دووبارە و سێبارە داواتان لێ دەکەین، ئەمشەو پەیوەندی بکەنەوە بە بارەگای فەوجی سورێن، لە گوندی گوڵەخانە بۆ تۆمار کردنی ناوەکانتان بۆ  وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی پێشوو.

داواکارین لە ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست حیزب کەسی لێ زیاد نیە، جەنابی سەرۆک هەمووتان بە کوڕی خۆی دەزانێت، بەوپەڕی ڕێز و حورمەتەوە پێشوازیی لە هەمووان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی فەوجی سورێن
۲٠۲٤/۹/۱٠
2024-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.