کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریى دەداتە فرۆشگا و مارکێت و دەرمانخانەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم فرۆشگا، مارکێت و دەرمانخانە و هەموو ئەو لایەنانە دەکەین، کە قووچەکی فسفۆری یان هەر هێمایەکی دیکە لە شەقامەکانی بەردەم شوێنی کارەکانیان دادەنێن بە مەبەستی تایبەتکردنی ئەو شوێنانە بۆخۆیان".

دەشڵێت "ئاگاداریان دەکەینەوە، کە شەقامەکان موڵکی گشتییە و نابێت بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی بەکاربهێنرێت و کارێکی نایاساییە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە لە ئەمڕۆوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕەوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەست پێدەکات.
 
2024-09-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.