کوردستان

حکومەتی عێراق ئامانجی کۆبونەوەکەی تەیف سامی و هەرێم ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دواى کۆبونەوەی هەردوو ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر هەرێم ‌و عێراق لە هەولێر، حكومه‌تى عێراق لە راگەیەندراوێکدا  ئامانجی کۆبونەوەکەی بە لێکتێگەیشتن وەسفکردووە و زانیاری زیاتریش ئاشکرا دەکات.

حكومه‌تى عێراق لەمیانی راگه‌یه‌نراوێكیدا ئامانجی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لێکگەیشتنی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت دۆسیەکانی پەیوەست بە پرسە ئابووری و داراییەکان".
 
ئەوەش هاتووە "بڕیارە کۆبوونەوە هاوبەشەکان بۆ ماوەی دوو رۆژ لە شاری هەولێر بخایەنن".

هەر بەگوێرەی راگەیدنراوەکە بێت، کۆبوونەوەکە دانیشتنی تەکنیکی تایبەتمەند و دانیشتنی هەماهەنگی لەخۆدەگرێت بە ئامانجی یەکخستنی دیدگاکان و گەیشتن بە چارەسەری کاریگەر.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بریتیبوو لە ماف و شایسته‌ی دارایی و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
 
2024-09-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.