کوردستان

مەسرور بارزانی كچە مۆدێلێك دەكاتە راوێژكاری وەزارەتی ناوخۆ

نهانیوز – هەواڵەكان
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەستی دەزگای نها نیوز كەوتووە، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێم، كچە مۆدێل و كادری دەزگای خێرخوازی بارزانی دەكاتە راوێژكار لە وەزارەتی ناوخۆ.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە دەزگای نها نیوزی وت "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی (ڕۆندك فارس عەبدوڵا) كچە مۆدێل و كادری دەزگای خێرخوازی بارزانی كراوەتە راوێژكار لە وەزارەتی ناوخۆ".
وتیشی "بەپێی یاسا و بەپێی ڕێنماییەكان، دەبێت راوێژكار 18 ساڵ خزمەتی هەبێت و بەڵام ناوبراو پێنج ساڵیش خزمەتی نیە".
ئاماژەی بەوەشكرد "تێناگەین مەسرور بارزانی بۆ و لەبەر چی ئەم كارەی كردووە".
لە ئێستادا حكوومەتی هەرێمی كوردستان حكوومەتێكی كاربەڕێكەرە و هەر فەرمانێك بۆ دامەزراندن بكات، بە پێچەوانەی یاسایە و بەدەر لە رێنماییەكانە.
 
2024-09-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.