| رێبوار تەها پارێزگاری نوێی کەرکوک بناسە
                              نها نیوز - هەواڵەکان بایۆگرافی ڕێبوار تەها پارێزگاری نوێی کەرکوک 
 ڕێبوار تەها مستەفا ئەحمەد
 
 ساڵی 1982 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک لە دایکبووە.
 
 خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوكردووە.
 خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دبلۆمی كارگێرى و ياسایە لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.   ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی. 
 لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی یەکێتی  بۆ جاری دووەم بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە.
 
 جێگری نووسینەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.
 
 لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
 
 لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
 
 زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.
 |