گەیشت.. فەرمانبەران بەمشێوەیە دەتوانن زەوی وەربگرن
نها نیوز – هەواڵەکان
شارەوانیی سلێمانی رێنمایی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەویی بۆ فەرمانبەران بڵاوکردەوە و دەبێت ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە، بە سێ کۆپیی دەستنوس پڕیبکاتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ لیژنەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێنمایی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەویی بۆ فەرمانبەران بڵاوکردەوە و دەڵێت "لیژنەی وەرگرتنی زەوی ئاگاداری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی کار بە ڕێنماییەکان بکرێت.
بەپێی ڕێنماییەکانی شارەوانیی سلێمانی، ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە، دەبێت بە سێ کۆپیی دەستنوس پڕیبکاتەوە و بیگەڕێنێتەوە بۆ لیژنەکە.
هەروەها کۆپیی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و زانیاریی هاوپێچی فۆڕمەکە بکەن، بۆ ئەوەی گرفت بۆ داواکاریی وەرگرتنی زەوییان بۆ دروست نەبێت.
|