لەبارەی پۆستی کەرکوکەوە یەکێتی و پارتی لەسەر خاڵێک رێککەوتن
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی ڕەوەند مەلا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی له كەركوك، لەگەڵ پارتی دو بۆچونی جیاوازمان هەیە لە كەركوك، دەشڵێت "هەردوولا باسی ئەوە دەكەین كە دەبێت پارێزگاری شارەكە كورد بێت، بەڵام كەس دەستنیشان نەكراوە".
ڕەوەند مەلا مەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی له كەركوك لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "هەموو لایەنە براوەكانی پارێزگای كەركوك لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لەسەر پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و جێگرەكانی و پارێزگاری شارەكە، لەگەڵ سەرجەم ئەو پۆستانەی كە پێویستە گۆڕانكاری تێدابكرێت، وتیشی "لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ئەنجومەنی شارەكە كۆبونەوەی دووەمی خۆی ئەنجامدات و كێشەكان چارەسەر بكرێن.
ناوبراو ئاماژهی بەوەش دەکات "لەگەڵ پارتی دوو بۆچونی جیاوازیان هەیە و هێشتا بۆچونەكانیان یەكنەخراون، هەردوولا باسی ئەوە دەكەین كە دەبێت پارێزگاری شارەكە كورد بێت، بەڵام كەس دەستنیشان نەكراوە، بۆیە ئەو بابەتەنە گفتوگۆی جدی دەوێت.
ڕەوەند مەلا مەحمود جەختیشی کردەوە کە گفتوگۆكان نهگهیشتوونهته ئەو ئاستەی ناو پێشكەش بكرێت بۆ پۆستی پارێزگار، بەڵام دەشڵێت "هەموو لایەنەكان پێیانوایە ئەو پۆستە ئیستحقاقی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە، بەوپێیەی زۆرترین دەنگی شارەكەی بەدەستهێناوە.
|