نها نیوز – هەواڵەکان
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ رێگریكردن له دروستبوونی لافاو دەکەن و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه دەگرنەبهر كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی لافاو.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایه سه‌ر هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ریی بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بگیرێته‌به‌ر كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی لافاو، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له هاتنی وه‌رزی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر.