کوردستان

پێنج زیندانیکراو لە چاکسازییەکانی هەرێم لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەردەچن

نها نیوز - هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی لە هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌هه‌رسێ چاكسازییه‌كانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک‌ پێنج خوێندكار ده‌رچون‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە و نوسیویەتی "لە چاکسازی گەورانی هەولێر لەکۆی 18 قوتابی تەنیا دوو خوێندكار دەرچوون، لە چاکسازی سلێمانی لە کۆی 14 خوێندكار تەنیا سێ قوتابی دەرچوون، لە چاکسازی گەورانی دهۆک تەنیا دوو خوێندكاری هەبووه‌ ئەوانیش دەرنەچوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو خوێندكارانە لە بەشی وێژەیی بوون، لەکۆی 34 قوتابی تەنیا پێنج قوتابی دەرچوون و ئەوانی دیکە خولی دووەم تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی دەشڵێت‌ "له‌ چاكسازییه‌كانی‌ ژنان‌ و منداڵان خوێندكاری‌ پۆلی‌ 12 نه‌بووه‌.
 
2024-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.