مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی ئەنجامەکانی پۆلی 12 پەیامیان هەیە
نها نیوز – هەواڵەکان
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایگه‌یاند "ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه ده‌وامكردنی به‌زۆر و له‌ژێر فشاردا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا شكست و ماڵوێرانییه، خوێندكاران و مامۆستایان له‌تابلۆی تێكۆشان و هه‌ڵوێستدا، شكستیان به‌و پیلانگێڕییه هێنا.
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موار و گیروگرفته زۆرانه‌ی بۆ مامۆستایان و دواخستن و كه‌وتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده دروستكران، به‌ڵام خوێندكاران و مامۆستایان له‌تابلۆی تێكۆشان و هه‌ڵوێستدا، شكستیان به‌و پیلانگێڕییه هێنا.
ده‌شڵێت "ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه ده‌وامكردنی به‌زۆر و له‌ژێر فشاردا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها شكست و ماڵوێرانیه، سه‌ره‌ڕای بایكۆت بۆماوه‌ی 150 ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی به‌رده‌وام دژی سته‌مكاری و خۆسه‌پێنی خۆسه‌پێنه‌كان، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی دڵسۆزی و هه‌ڵوێست هه‌ر سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه.
ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرانه‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش، سه‌ره‌ڕای بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ، زۆربه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانین، به‌جۆرێك سلێمانی سێ یه‌كه‌می هه‌یه و نمره‌ی 100ـیان هێناوه، هه‌ڵه‌بجه دوو دووه‌م و گه‌رمیان یه‌ك دووه‌م و یه‌ك سێیه‌می هه‌یه.
|