نها نیوز – هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت.
بەپێی میدیای پاری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی راگه‌یاند.
هەر بەپێی ئەو میدیایە، تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە رۆژی یەکشەممە، 23ـی حوزەیران دەستیانپێکرد و دوایین تاقیکردنەوەش 17ـی ئەم مانگە بوو.
به‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 کرد کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
ژمارەی قوتابییان بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هه‌ولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی لە 680 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی له 423 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی له 525 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی له 39 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی گەرمیان: 5 هه‌زار و 635 قوتابی له 98 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی سۆران: 7 هه‌زار و 294 قوتابی له 130 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی راپەڕین: 5 هه‌زار و 749 قوتابی له 105 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی زاخۆ: 6 هه‌زار و 335 قوتابی له 115 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا.
بۆ بینینی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم سەردانی ئەم لینکە بکە..