پارتی و بەرەی تورکمانی لەسەر ئەم پۆستە گورزێکی کەمەر شكێن لە یەکێتی دەدەن بەڵام ئاشکرا دەبن
نها نیوز – هەواڵەکان
پارتی و بەرەی تورکمانی بەنهێنی لەسەر پۆستی کەرکوک رێکدەکەون و سەرکردەیەکی یەکێتیش رایدەگەیەنێت، هیچ رێککەوتنێک بەبێ یەکێتیی جێبەجێ ناکرێت، سەعدی پیرە وتەبێژی ئەو حزبە دەڵێت "ئەوەی پارتی کردوویەتی هەراجکردنی کەرکوکە".
نوێنەر و سەرکردەیەکی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق بەناوی ئەرشەد ساڵحی پەردە لەسەر رێکەوتنی نهێنی پارتی و بەرەی تورکمانی هەڵدەماڵێت و بە میدیای پارتی دەڵێت "لەگەڵ پارتی رێکەوتنمان کردووە و هەردوولا بەیەکەوە چوار کورسیمان هەیە.
ئەرشەد ساڵحی ئاشکراشی دەکات "ئێمە و پارتی داوا لە فراکسیونەکانی عەرەبی کەرکوک دەکەین لەگەڵمان رێکبکەون بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "هەر رێکەوتنێک لە کەرکوک بەبێ بەشداری کارای یەکێتی بکرێت بێ ئەنجام دەبێت و سەرناگرێت.
سەرچاوەکەی سەرکردایەتی یەکێتی تیشک دەخاتەسەر ئەوەی کە ئەگەر پارتی و بەرەیی تورکمانی ببن بەیەک فراکسیۆنیش، "هێشتا ئێمە وەکو یەکێتی دوو کورسی لەوان زیاترین.
لای خۆشییەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەوەی پارتی کردوویەتی هەراجکردنی کەرکوکە و وتیشی "ئەوکاتە نابێ کەس باسی قودسی کوردستان و دڵی کوردستان بکات".
پیرە ئەوەشی خستە روو "ئەمەی پارتی کردوویەتی کارێکی خراپە و سەریش ناگرێت، چونکە یەکێتی شەش کورسی هەیە و پارتی دوو کورسی.
|