کوردستان

سوپای توركیا هێرشێكی نوێی بۆسەر هەرێمی كوردستان دەستپێكرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند " لە رۆژی 16ی نیسانەوە سوپای توركیا هێرشی  بۆ سەر گۆڕەپانی گوندەكانی ئاسێ، یەكماڵ، خرابێ، خانكێ و شێلازێی هەرێمی مەتینا دەستپێكردووەو هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچێت و دەیەوێت جموجۆڵی خۆی بەرفراوان بكات".

هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا رونیكردەوە، "لەسەر ئەو بنەمایە شەوی ١٧، ١٨ و ١٩ی نیسان بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و فڕۆكەی شەڕكەر شاخی ئۆرتێ و شاخی چارچەلی بۆردومان كرد. هێرش لەشەوی ١٩ی نیسان لە گۆڕەپانی شێلازێ، بەرەو گۆڕەپانی دەرگەلێ بەرفراوان بووە و بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دۆخی ئێستادا گۆڕەپانەكانی شاخی هەكاری، شاخی چارچەل، شاخی شەهید چەكدار، شاخی شەهید پڵنگ، شاخی ئۆرتێ، ئاسێ، یەكماڵ، خرابێ، خانكێ، شێلازێ و دەرگەلێ كراونەتە ئامانجی هێرشەكان ‌و جمومجۆڵەكان لەو گۆڕەپانانە بەردەوامن.

هەپەگە ئاشكراشیكرد، لە هەمان كاتدا ئەو گۆڕەپانانە لە ئاسمانەوە بە هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕكەر و لە زەمینیشەوە بە تۆپ و كاتیوشا بێ وەستان و بەردەوام بۆردومان دەكرێن.
2024-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.