کوردستان

زانیاریی نوێ لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی سەرکردەیەکی یەکێتی لە سلێمانی

ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و  بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و دووانی دیکە زیانیان بەرکەوتووە. 
 
ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتییە. 
 
کەسێک لە نووسینگەی عەتا سەراوی ڕایگەیاند، "کاک عەتا و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، دابەزیون لە چێشتخانەیەک نان بخۆن، دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوەتەوە و زیانی گیانی بەر هیچ کەسێکیان نەکەوتووە."
 
یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی زیانی بەرکەوتووە، پاسێکی گەشتیارییە و تابلۆی بەغدایە. 
2024-04-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.