| رۆژانی جەژن باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت
                              نها نیوز - هەواڵەکان
 لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت "رۆژانی جەژن لە هەرێمی کوردستان کەشوهەوا باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
 
 محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند "رۆژی 10ی نسانی 2024 کە پێشبینی دەکرێت یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت، ئاسمان هه‌وری ته‌واوده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارینی به‌هاری له تەواوی ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان هەیە و هه‌وره تریشقه‌شی لەگەڵدا دەبێت و هه‌ندێکجار لێزمه‌باران دەبێت.
 
 ئاماژەی بەوەشدا "رۆژانی 11 و 12ی نیسان، ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌وردا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین و هەورە تریشقە له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان هه‌یه.
 
 پەیوەست بە خێرایی باوە، کەمال محمەد دەڵێت "له هه‌ندێک كاتی ئه‌و سێ رۆژه‌دا با چالاكه به‌رێژه‌ی 26 کیلۆمەتر له سه‌عاتێكدا و پله‌كانی گه‌رماش چوار بۆ پێنج پله نزمدەبنەوە.
 
 ئ.ز
 |