مێشکت ماندوە و لەخەمیدایت ئەم هەنگاوانە بنێ
نها نیوز - هەواڵەکان
بهگوێرهى گۆڤاری Emerging Issues in Neurolog، دوانزدە فاکتەر بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستیی مێشک هەیە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، پێویستە بیپارێزین و مەترسیی توشبون بەنەخۆشییە دەمارییەکان کەمبکەینەوە.
هەروەها گۆڤارەکە ئاماژە بە 12 هۆکاری سەرەکیی دەکات کە دەتوانن یارمەتیدەربن لەبەرزکردنەوەی تەندروستیی مێشک کە ئەوانیش بریتیین لە:
1ـ خەوتن: خەوتنی پێویست.
2ـ تەندروستی دەرونیی: چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێو فشارو پاراستنی باری دەروینی باش.
3ـ سیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ بخۆو تەواوکەرە خۆراکییەکان بخۆ لەکاتی پێویستدا.
4ـ وەرزش: تێکەڵکردنی وەرزشکردن لەڕۆتینی ڕۆژانەتدا.
5ـ پشتیوانیی کۆمەڵایەتیی: کارلێککردن لەگەڵ خێزانو هاوڕێیانو بەدەستهێنانی پشتگیرییەکی گونجاو.
6ـ سەلامەتیی کەسیی: بەکارهێنانی ئامێری خۆپاراستن بۆ ئەوەی توشی شۆک نەبێت.
7ـ پەستانی خوێن: چاودێریی پەستانی خوێن بکەو لەکاتی پێویستدا چارەسەری بکە.
8ـ مەترسیی بۆماوەیی: کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرو کۆلیسترۆڵو زانینی مێژوی خێزانیی نەخۆشییە دەمارییەکان.
9ـ تێچوی چارەسەرکردن: دڵنیابون لەتوانای هەڵگرتنی تێچوی چارەسەرکردن.
10ـ ڤاکسینەکان: پابەندبون بەکوتانە پێویستەکان.
11ـ دورکەوتنەوە لەبەرکەوتنی زیانبەخش: وەک جگەرەکێشان، کحول، یان ژیان لەشوێنە پیسەکاندا.
12ـ هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان: دڵنیابون لەنیشتەجێبون، گواستنەوەو بیمەی تەندروستیی.
|