نها نیوز – هەواڵەکان
لەکاتێکدا زۆرینەی خەڵک بەدەست کاریگەرییەکانی کەمی خەوەوە دەناڵێنن لەسەر تەندروستییان، بەڵام توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کۆمەڵێک کەسی دەگمەنی ئاشکراکردووە کە لەڕووی بۆماوەییەوە مەیلی خەوتنیان هەیە بۆ ماوەیەکی کورت بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستییان هەبێت. ئەم کەسانە چالاکیی ناوازەیان هەیە و توانای بەرەنگاربوونەوەی فشاریان هەیە.
دەبێ بیستبێتت کە مرۆڤ پێویستی بە خەوتن هەیە لە نێوان حەوت بۆ نۆ سەعات لە شەوێکدا بۆ ئەوەی وزەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و تەندروستی خۆی بپارێزێت، وەک ئەوەی یاسایەکی حاشا هەڵنەگر بێت، خەوتن بۆ ماوەیەکی کەمتر ئەنجامەکەی کێشەی تەندروستی دروست دەکات بۆ ماوەی کورتخایەن و درێژخایەن، نیشانەکانیشی وەک: خراپی بیرەوەری، خەمۆکی، بیرچوونەوە، نەخۆشییەکانی دڵ، و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش.
بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا زانایان "جۆرێک" لە مرۆڤیان دۆزیوەتەوە کە پێویستیان بە خەوتن نییە بۆ ماوەیەکی زۆر، و بەهۆی کەمخەویەوە کاریگەری لەسەر تەندروستییان نییە.
زانایان باس لەوە دەکەن کە ئەم کۆمەڵە کەسە لە ڕووی بۆماوەییەوە ئامادەن بۆ ئەوەی شەوانە تەنها چوار بۆ شەش کاتژمێر بخەون بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستیان هەبێت یان بەجێی بهێڵن هەست بە ماندوێتی بکەن بۆ ڕۆژی دواتر بۆ ئەم گروپە مەسەلەکە بەندە بە کوالێتی خەوەوە نەک زیاتر لەچەند کاتژمێرێک خەوتن.
توێژەران هیوادارن بزانن بۆچی ئەو کەسانە پێویستیان بە خەوی کەمتر هەیە لە چاو کەسانی تر، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر لە سروشتی خەوی مرۆڤ تێبگەن.
لویس پێتسیک، توێژەر و پزیشکی دەمار لە زانکۆی کالیفۆرنیای ساڵی 2017 دەڵێت: "راستیەکە ئەوەیە کە ئێمە تێناگەین خەوتن چییە، چ جای ئەوەی بۆچی پێویستمان پێیەتی، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانە، بەتایبەتی کە مرۆڤ بەشێوەیەکی ئاسایی یەک لەسەر سێی ژیانی دەخەوێت".
سان فرانسیسکۆ. لە ماوەی ڕابردوودا زاناکان پێیان وابوو خەوتن زیاترە لە ماوەی پشوودان و بە قۆناغێک بۆ کەمکردنەوەی وزەی لەش وەسفیان کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی چالاکییەکانی بۆ ڕۆژی دواتر.