تەندروستی

دوو رێگای گرنگ بۆ چارەسەری خەمۆکی ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

هۆکارەکانی خەمۆکی زۆرن کاتێکیش هەست بەو نەخۆشییە دەکرێت رێگای چارەسەر ئاشکراکراوە،  دەکرێت بە رێگای خودی یاخود چارەسەری دەروونی لەلای کەسی پسپۆڕ چارەسەری حاڵەتەکەیان بکەن.

شارەزایانی بواری پزیشکی ئاشکرایانکردووە، کاتێک نەخۆش هەست دەکات دۆخەکەی زۆر قورس نییە دەتوانێت لە رێگای خودییەوە چارەسەری حاڵەتەکەی بکات ئەویش بە گرتنەبەری ئەم رێگایانە:

-ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی بەلاتەوە چێژبەخشە
-بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان
-راهێنانی وەرزشی گەر پیاسەیەکی کورتیش بێت
-رێککردنەوەی کاتی خەو و خواردن
-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە سەرخۆشکەر و بێهۆشکەرەکان
-قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسەی متمانەت پێی هەیە.

بەڵام پزیشکان لەکاتی حاڵەتی خەمۆکی قورسدا جەختدەکەنەوە کە ئەگەر رێگاکانی سەرەوە سودیان نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکات و ئەم رێگایانە بگیرێنەبەر.

-چارەسەری رەفتاریی: ئەم چارەسەرە گرنگی دەدات بە زیاتر بەشداریکردنی کەسەکان لەو چالاکییانەی کە دڵخۆشیان دەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی خەمۆکی.
-چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی: ئامانج لێی گۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە و رەفتاری کەسەکانە بۆ ئەوەی هەستەکانیان بگۆڕدرێن بۆ باشتر
-چارەسەری دەرونی بە یارمەتی خێزان و هاوڕێ و کەسە نزیکەکان
-چارەسەری چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا

هاوکات دەکرێت لە هەندێک بارودۆخدا پێویست بکات نەخۆش دەرمانی دژە خەمۆکی بەکاربهێنێت، بەڵام پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدا بێت.
2024-08-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.