تەندروستی

پێنج خۆراک تەندروستیی ئێسک باشتر دەکەن

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، پێنج خۆراک هەن کە وادەکەن ئێسکەکانی لەشی مرۆڤ تەندروستییەکی باشتریان هەبێت، کە ئەو خۆراکانە، ڤیتامین و کانزای گرنگیان تێدایە.

کەسێکی پێگەیشتوو 206 ئێسک لە لەشیدا هەیە، ئێسکەکان سەرجەمیان پێکەوە کاردەکەن بۆ پێدانی شێوە و بنیادێکی پتەو بە جەستەی مرۆڤ و بە هاوکاریی ماسولکەکان جووڵە دابیندەکەن. هاوکات ئەندامە ناوەکییەکانیش لە زەبرە دەرەکییەکان دەپارێزن.

لەنێو ئێسکەکاندا مۆخی ئێسک هەیە، کە ناوەندی بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک خانەی تایبەتمەندە، لەوانەش خڕۆکە سوورەکان، خرۆکە سپییەکان و پەڕەکانی خوێن، کەواتە پاراستنی تەندروستیی ئێسک، بریتییە لە پاراستنی شێوازی بەڕێوەبردنی جەستە.

گرنگرتین خۆراکەکان بۆ باشترکردنی تەندروستیی ئێسکەکانی جەستە بریتین لە:

شیرەمەنییەکان: کانزای کالیسۆم لەخۆدەگرن کە یەکێکە لە گرنگترین کانزاکان بۆ کاروچالاکیی ئێسکە خانەکان.
چەرەس: جۆرە جیاوازەکانی چەرەس، لەوانەش بادەم و عەلی بابا، وێڕای بوونی بڕێکی باش لە کالیسۆم لە پێکهاتەیاندا، هاوکات سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مەگنیسۆمن. ئەم کانزایە بەشداری لە زیاتر لە 300 کردەی زیندەکیمیایی لە جەستەی مرۆڤدا دەکات، لەوانەش رێکخستنی ئاستی کالیسیۆم لە ئێسکدا.
بڕۆکلی: ئەم خۆراکە هەر یەکە لە کالیسیۆم، ڤیتامین سی و ڤیتامین کەی لەخۆدەگرێت کە هەموویان هاوکاریی گەشە و مانەوەی ئێسکەکان دەکەن.
هەنجیری وشککراو: هەنجیر دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم کە پێکەوە کار بۆ رێگریکردن لە فشەڵبوون و لاوازبوونی ئێسکەکان دەکەن.
پاقلەمەنییەکان: هەموو جۆرەکانی پاقلەمەنییەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالیسیۆمن. ناتوانرێت کالیسۆم لە جەستەدا بەرهەمبهێنرێت، بۆیە تاکە رێگە بۆ دەستکەوتنی خۆراکەکانە.
 
2024-08-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.