تەندروستی

ئەو خواردنانە ئاشکراکران کە ئازاری سەرئێشە "شەقیقە" زیاد دەکات

نها نیوز – تەندروستی

هەرچەندە لە ئێستادا هیچ لیستێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەو خۆراک یان خواردنەوانەی کە دەبنەهۆی هێرشی "شەقیقە"، چونکە هۆکارەکانی شەقیقە و هەستیاری خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "هێڵسلاین"، توێژینەوەیەک کراوە و چەند نموونەیەک وەرگیراوە لەو کەسانەی تووشی "شەقیقە" دەبن، ئەو کەسانە رایانگەیاندووە کاتێک ئەم خواردن و خواردنەوانە دەخۆن، ئازاری شەقیقەیان دەست پێ دەکات یان زیاتر دەبێت، کە بریتین لە:

1.خۆراکی دەوڵەمەند بە نیترات، وەک گۆشت و هۆت دۆگ.

2. مۆنۆسۆدیۆم گلوتامات (MSG)، زیادکەرێکە زۆرجار لە خۆراکە ئامادەکراوەکاندا دەبینرێت.

3.شیرینییە دەستکردەکان یان ئەو خواردنەوانەی شەکریان تێدایە.

4.خواردنی شوکولاتە و گوێز و لیمۆ، هەروەها زیادکردنی سرکە بۆ خواردنەکان.

5. خواردنەوە کحولییەکان وەک شەراب و بیرە.

6. بەرهەمە شیرەمەنییەکان و ئایسکرێم.

7. هەندێک سەوزە، لەوانەش تەماتە و پیاز.

8. ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە وەک قاوە.
 
2024-08-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.