تەندروستی

چارەسەری هۆکاری خەمۆکی و شەکەتی لەناکاو ئاشکرابوو

نها نیوز – هەواڵەکان

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراکی کورد چارەسەری هۆکاری بەردەوامی بێهێزی و بێ تاقەتی و شەکەتی و خەمۆکی ئاشکرا دەکات.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوسراوێکدا دەڵێت "ئەگەر بەردەوام بێهیز و بێ تاقەت و شەکەتیت، لەم پۆستەدا تێشک دەخەینە سەر گرنگترین ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی و کانزاکان کە یارمەتی زیادکردنی چالاکیی جەستە و کەمکردنەوەی هیلاکی دەدەن:

1- کۆمەڵەی ڤیتامین (B)ەکان بە تایبەت: 

- ڤیتامین (B1): ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە بۆ وەرگرتنی وزە لە کاربۆهیدراتەوە لەلایەن خانەکانی لەشەوە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: پاقلەمەنییەکان، شوفان، دانەوێڵە تەواوەکان.

- ڤیتامین (B2): گرنگە بۆ وەرگرتنی وزه له پڕۆتین و چەوری بەتایبەت لە خانەکانی دڵ و ماسوولکەکان: گرنگترین سەرچاوەکان؛ سپێناح، سۆیا، چەوەندەر، هێلکە، گۆشتی قەل و جگەری ئاژەڵ.

- ڤیتامین (B3): هۆکاری یاریدەدەری پێکهێنانی زیاتر لە (200) ئەنزیمی گرنگ و یارمەتی پێکهاتووی هۆرمۆنەکانە بەتایبەت غوودەی دەرەقی. گرنگترین سەرچاوەکان: گۆشتی سوور و پەلەوەر، ماسی، برنجی بۆر و عەلی بابا.

- ڤیتامین (B6): زۆر گرنگە بۆ گۆڕینی ماددەی گلایکۆچینی خەزنکراو لەناو جگەر و ماسولکەکان بۆ وزه؛ سەرچاوەی خۆراک: سپێناخ، مۆز، گوڵەبەڕۆژە، ماسی سەلموون و توونە، گۆشتی مانگا و قەلەموون و پەتاتەی شیرین.

- ڤیتامین (B12): رۆڵێکی کارای هەیە لە بەدەستهێنانی وزە لە خۆراکە و هەروەها کەمی دەبێتە هۆی کەمخوێنی؛ سەرچاوەکانی خۆراک؛ گۆشتی سوور و ماسی و بەرهەمەکانی شیر.

2- ڤیتامین (C):
دژە ئۆکسانێکی گرنگە و یارمەتی خۆپاراستن و زوو چاکبوونەوە دەدات له بێهێزی و هیلاکی دوای پەتا و هەڵامەت و نەخۆشی، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: میوە مزرەمەنییەکان، هەڵوژە، شلیک و بیبەر. 

3- ڤیتامین (D):
کەمی ڤیتامین دی هۆکارێکی شەکەت بوون و هیلاکی و تەشەنووجی ماسوولکەکانە، سەرچاوەی سەرەکی بریتی یە لە تیشکی خۆر لەنێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسییە چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل.

لەبارەی گرنگترین تەواوکەرە خۆراکییەکان و کانزاکانیش د. کامەران ژاژڵەیی چەند خاڵێکی دیکە دەخاتە روو لەوانە:

1- کریاتین 
2- ئەنزیمی (q10) 
3- ئۆمێگا - 3 
4- مەگنسێۆم 
5- ئاسن 


2024-07-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.