تەندروستی

هۆکاری "کەچەڵی" لە پیاوان دۆزرایەوە و نهێنییەکەی لە شەکردایە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێکەوت زانایان چارەسەرێکی نوێی ئەگەرییان بۆ سەر رووتانەوەی بۆماوەیی دۆزیەوە، کە باوترین هۆکاری هەڵوەرینی قژە لە پیاوان لە سەرانسەری جیهاندا.

زانایانی زانکۆی شیفیڵدی بەریتانیا لە توێژینەوەیەکیاندا لەسەر ئەو شەکرەی کە بەشێوەیەکی سروشتی لە جەستەدا هەیە و یارمەتیدەرە لە دروستبوونی (دی.ئێن.ئەی).

لەکاتی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی چاککردنەوەی برینەکان زانایان لە زانکۆی شێفیڵد تێبینیان کردووە، کە پەڕەکانی دەوروبەری برینەکان خێراتر گەشە دەکەنەوە لەسەر مشکی تاقیگە، بە بەراورد بە مشکی چارەسەرنەکراو.

بۆ ئەو مەبەستە تیمی توێژینەوەکە، جێڵێکی ناژەهراوی و زیندوویان پەرەپێدا کە لە شەکر دروستکراوە و پێی دەوترێت ( دیۆکسیریبۆز)، پاشان چارەسەرەکەیان بۆ نمونەیەکی مشکی سەرڕووتاوی نێر بەکارهێنا.

جێڵەکە لەسەر ئەو مشکە نێرە بەکارهێنرا کە بەدەست هەڵوەرینی مووەوە بەهۆی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەوە دەناڵێنن، هەموو ڕۆژێک توێژەران ژەمێکی کەمی جێڵی شەکری دیۆکسیریبۆزیان بەسەر پێستی مشکەکەدا دەکرد، و لەماوەی چەند هەفتەیەکدا مووەکانی ئەو ناوچەیە گەشەیەکی بەهێزیان بەخۆیانەوە بینی و مووی درێژ و ئەستووریان لێ دەرهات.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەم چارەسەرە مەزەندە دەکرێت نزیکەی 40%ی دانیشتوان بەکاریبهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) تائێستا تەنها دوو دەرمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پەسەند کردووە.
 
2024-07-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.