تەندروستی

کاتەکانی بەرکەوتنی خۆر لەوەرزی هاویندا ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

باشترین کات لە وەرزی هاویندا کەیە بۆ بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە جەستە؟ هاوکات پزیشکان باس لەوەدەکەن، پێویستە دووربکەونەوە لە خۆدانە بەر تیشکی خۆر لە ناوەڕاستی رۆژدا.

لە هاویناندا باشترین کات بۆ خۆدانە بەر تیشکی خۆر، پێش کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ و دوای کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆییە، چونکە لەو کاتانەدا تیشکی خۆر ئەوەندە بەهێز نییە کەسەکە بێزار بکات یان زیان بە پێست بگەیەنێت.

هاوکات پزیشکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە پێویستە دووربکەونەوە لە خۆدانە بەر تیشکی خۆر لە ناوەڕاستی رۆژدا، بەتایبەتی لە کاتژمێرەکانی نێوان 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ چواری دوانیوەڕۆ، چونکە لەو کاتەدا تیشکی خۆرە گەرمییەکی تاقەتپڕوکێنی دەبێت و دەبێتەهۆی مەترسی بۆسەر تەندروستی وەک سووتانەوەی پێست لەبەر خۆر، هەروەها برینداربوونی خانەکانی پێست و گەشەسەندنی خانەکانی شێرپەنجەی پێست.
 
2024-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.