تەندروستی

گەیشت.. بەرهەمێکی مەترسیدار لە هەولێر قەدەغە دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم دەست بەسەر بەرهەمێکی "ساختە"ـدا دەگرێت کە بۆ مەبەستی سپیکردنەوەی ددان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامی بۆ دەکرێت و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا باس لەوە دەکات، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی ئابووریی ئاسایشی هەولێر، دەستیان بەسەر بەرهەمێکی ساختەدا بە ناوی (های سمایل) گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە زانیاریی لەسەر ئەو بەرهەمە خستووەتە ڕوو و دەڵێت "بۆ مەبەستی سپیکردنەوەی ددان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلامی بۆ دەکرێت و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو "خۆتان بەدوور بگرن لە کڕینی دەرمان و بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی بەشێوەی ئۆنلاین، چونکە بەکارهێنانی ئەو جۆرە بەرهەمانە، مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیتان دروست دەکات.
 
2024-07-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.