تەندروستی

گەیشت.. حاڵەتی تای خوێنبەربوون بەڕێژەیەکی ترسناک بەرزبووەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری له‌ پارێزگای زیقار دەڵێت، "چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 26 توشبووی تای خوێنبه‌ربوونیان تۆمارکردووە و زۆرترین پشكیش به‌ر قه‌زای شه‌تره‌ كه‌وتووە.

محەمەد عەزیز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە پارێزگای زیقار بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی راگەیاند "26 حاڵەتی نوێی توشبوون به‌ تای خوێنبەربوون لەگەڵ چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه‌ لە پارێزگاکە تۆمارکراوە.

دەشڵێت "ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی توشبوونەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووە و زۆرترین پشکی توشبووانیش به‌ر قه‌زای شه‌تره‌ له‌ پارێزگای زیقار كه‌وتووه‌ کە نۆ حاڵەتی توشبوونە.

بە وتەی محەمەد عەزیز بێت "ڕێکارەکانی خۆپارێزییان توندتر کردووەتەوە و شوێنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه‌ش گه‌مارۆدراوه‌، ئێستاش 21 تیمی ڤێتێرنه‌ری سه‌رقاڵی ڕشاندنی ئاژه‌ڵ و شوێنی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانن له‌و قه‌زایه‌ به‌ مادده‌ی دژه‌ ڤایرۆس.

 
2024-07-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.