تەندروستی

ئێستا گەیشت.. تای خوێنبەربوون زیاتر بڵاوبووەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەڵێت، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تر لە هەولێر تۆمارکراون و بەوەش تائێستا حەوت حاڵەتی نەخۆشییەكە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.

 

سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، دوو حاڵەتی نوێی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران کە هەردووكیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە.

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باس لەوەش دەکات، یەکێک لە توشبووەکان تەمەنی 32 ساڵە و ئەوی دیكەیان تەمەنی 28 ساڵە، لەئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرن.

 

پێشتریش تەندروستیی هەرێم تۆماركردنی پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو، كە دوو حاڵەتیان لە سنوری پارێزگای دهۆك و سێ‌ حاڵەتیشیان لە سنوری پاریزگای سلێمانی تۆماركراوە.

2024-07-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.