وتەبێژی تەندروستی: لەعێراق منداڵ توشی نەخۆشی ئایدز بووە
نها نیوز - هەواڵەكان
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند"تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی ئایدز لەعێراق تۆمار كراوەو ژمارەیەك لەو تووشبووانەش منداڵن و تەمەنیان خوار چوار ساڵە".
وتەبێژی تەندروستی عێراق ئەوەشی وتوە "عێراق لەڕیزی ئەو وڵاتانەدایە كە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز تێیاندا كەمن" .
ئەوەشی خستوەتەڕوو "لەناوئەو تووشبووانەدا حەوت منداڵیان تەمەنیان لەخوار چوار ساڵەوەیە، بەشێكی هۆكارەكانی سەرەكی تووشبوونیش بەم نەخۆشیە كەڵەشاخ و تاتۆكردن بەشێكن لەهۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەعیراقدا".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراقە ئەوەشی روونكردۆتەوە كە لە ئێستادا تووشبوانی نەخۆشی ئایدز دەتوانن لەناوەندە تایبەتمەندەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق چارەسەر وەربگرن.
|