توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه، خواردنی گۆشتی مریشك دووجار له هه‌فته‌یه‌كدا و خواردنی گۆشتی سووری ده‌ستكرد، هۆكارن بۆ پێشخستنی مردن و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆی "نۆر‌ث ویسترن" و "كۆرنیل" (30) هه‌زار كه‌سیان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئاره‌زوومه‌ندانی گۆشتی درووستكراو، له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، زۆرتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ بوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسییه كه‌مێك كه‌متره لای ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی مریشكیان خواردووه، یان گۆشتی سووری ئاژه‌ڵییان خواردووه، به‌لانی كه‌م دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، خواردنی گۆشتی سوور، به رێژه‌ی (%3) ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته زیاتر ده‌كات. هه‌رچی ئه‌وانه‌ی گۆشتی ماسی ده‌خۆن مه‌ترسییه‌كه‌یان له‌سه‌ر نییه.
نورینا ئه‌لین، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له پزیشكی خۆپارێزی له كۆلیژی پزیشكی زانكۆی "نۆر‌ث وسترن" له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "جیاوازییه‌كی ساده هه‌یه. ئه‌و بابه‌ته شیاوی ئه‌وه‌یه لێی وردبینه‌وه و سنوورێك بۆ خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی درووستكراو و گۆشتی بر‌ژاو دابنیێن. چونكه به‌رده‌وامی له‌سه‌ر نه‌ریتی گۆشتخواردن مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی به‌دواوه‌یه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، "ڤیكتۆر چۆنگ" مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانستی خۆراكناسی زانكۆی "كۆرنیل" گوتی: زیاده‌ڕۆییكردن له خواردنی گۆشت مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ درووست ده‌كات. پێویسته سنوورێكی بۆ دابنرێت. چونكه ئه‌و خواردنه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتینی ئاژه‌ڵی و ده‌كرێت ببێته یارمه‌تیده‌ر بۆ تووشبوون به نۆره‌ی دڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مردنی پێشوه‌خته.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه زانستییه له گۆڤاری پزیشكی هه‌ناوی ناسراو به (JAMA) بڵاوكراوه‌ته‌وه.