خواردنی چهند میوهیهك له قهبزی رزگارت دهكهن
چەند هۆکارێک دەبنە هۆی قەبزی، کە سەرەکیترینان جۆری ئەو خواردنەیە کە دەیخۆیت و قەڵەوییە.
شارەزانی بواری خۆراکی رایدەگەیەنن بۆ رزگاربوونت لە قەبزی و چالاکبوونی کارو فرمانەکانی ریخۆڵە دەتوانیت چەند میوەیەک بخۆیت.
لەوانە، بەهێ و کشمیش بەهۆی دەوڵەمەند بوونی بە ریشاڵەکان باشترین چارەسەرن بۆ قەبزی و دەتوانیت لەگەڵ ئاودا بخورێتەوە یاخود بکرێت بە شەربەت، هەروەها بۆ دووگیانبوەکانیش بەسوودە.
هەنجیریش دەتوانیت لەگەڵ شیربخورێتەوە ئەگەریش وشكی کەیتەوەو لەگەڵ ئاوی گەرما بخورێتەوە چارەسەری قەبزی دەکات.
پرتەقاڵ دەتوانیت بەیانیان و ئێواران یەک دانە بخۆیت، سەبارەت بە لیمۆش دەتوانیت یەک کەوچک ئاوەکەی بکەیتە ناو کوپێک ئاوی گەرمەوەو بەمەش پاڵ بە پاشەڕۆوە دەنێت و رزگارت دەبێت.
|