هەمەڕەنگ

مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخاندەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند، لە ساڵى 2025دا بەنیازە 80 ملیار دۆلار، بۆ وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی ناوەندەکانی داتا بۆ راهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد و بڵاوکردنەوەی بەرنامە و ئەپڵیکەیشنی نوێ تەرخانبکات.

براد سمیس، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەمیانی راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "زیاتر لە نیوەی ئەم بڕە پارەیە بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەبێت، ئەمەش گوزارشتە لە پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە ئابووریی ئەمریکاوە".

سمیس هەڵوێستی خۆی بۆ دەستکەوتەکانی ئەمریکای لەبواری ژیریی دەستکرد کرد و داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد، پشتیوانی لە کەرتی تەکنەلۆجیا بکات

سەرۆکی مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە پلانی هەیە لەماوەی سێ ساڵدا بە بەهاى 35 ملیار دۆلار، لە 14 وڵاتی جیاوازدا وەبەرهێنان بکات.

زیادکردنى وەبەرهێنان لەژیریى دەستکرد لەکاتێکدایە، لە ساڵی 2023 رێژەی دەردانی گازی ژەهراوی لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2020 بە رێژەی %29 زیادیکردبوو.

بەرێوەبەری مایکرۆسۆفت، هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە کێشە ژینگەییەکانی پەیوەست بە ناوەندەکانی داتا باس نەکرد.

زیادبوونی خواست لەسەر ژیریی دەستکرد و بەدەستهێنانى قازانج لەو رێگەیەوە، وایکردووە هەوڵی کۆمپانیا تەکنەلۆجییەکانی وەک گوگڵ، ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن، سنوردار ببێت.
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.