هەمەڕەنگ

"مۆد مۆدی لەشفرۆشە!"

نها نیوز - هەواڵەکان

خانمە هونەرمەند، كانی لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دێتەدەنگ و دەڵێت "لەشفرۆشی بە بیانوی فەرهەنگ و هونەر".

هونەرمەند کانی ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوەی لە وڵاتی مندا دەگوزەرێ لەهیچ جێیەکی دنیادا جێگەی نابێتەوە و ڕێ پێدراو نییە، مەبەستم لەشفرۆشی نییە، بەڵکو بە بیانوی هونەرەوە لەشفرۆشی کردن و کەمکردنەوەی.

ناوبراو وتوشیەتی "بونی ئەم گروپانە لە خەڵک کاریگەرییان تەنانەت لەسەر سروشتی ژنبون دروستکردووە، ژنەکانی وڵاتی من چێژی ژنبون نابەن سروشتیان تێکداوە و رەتیدەکەنەوە، نە ژنێ دەخوازێ منداڵێک  بە سروشتی بهێنێتە دنیاوە و چێژی بون ببات، نە ژنێک دەخوازێ شیر بدا بە کۆرپەکەی و چێژی شیرینی ئەو کاتانە ببات و نە ژنێکیش دەزانێ پڕ بە دڵ و هەستی قووڵی بونییەوە پیاوێک لە ئامێز بگرێ".

کانی هونەرمەند باسی لەوەشکردووە "ژنبونیان وێران و سەرگەردان کردووە کەسیش هیچ ناڵی و هەموش هەوڵ دەدەن لەوان بچن".

هەروەها دەشڵێت "لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە هەرچی لەو کوردستانەدا دێتە پێش وەک بڵقی سەر ئاو هەڵئەتۆقێ هەموی قبوڵکراون، هەموو بە دڵێکی گەورەوە پێشوازیان دەکەین بێ ئەوەی بەها مرۆییەکان لەبەرچاو بگرین".

کانى لە بەرزنجە لە دایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگاى هونەرە جوانەکانە لە شاری سلێمانى، یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.