هەمەڕەنگ

داهێنانێکی نوێ.. جۆرێکی وایەر دروست دەکرێت پێویستی بە کارەبا نییە

نها نیوز – هەواڵەکان

زانایانی زانکۆی پترسبۆرگ بۆ زانستە تەکنەلۆژییەکان، بۆ یەکەم جار، جۆرە وایەرێکیان دروستکرد کە وزەی لێخشاندنی میکانیکی دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبا، بەو مانایەی پێویستی بە کارەبا نییە.

زانایانی زانکۆی پترسبۆرگ بۆ زانستە تەکنەلۆژییەکان لە رووسیا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم ئامێرە تا 170 ڤۆڵت بەرهەم دەهێنێت کە نزیکەی دوو هێندەی تواناکانی هاوتاکانیەتی.

باس لەوەش دەکەن، جگە لە بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی کارلێکی کارۆموگناتیسییەوە، ئامێرەکە لە ڕێگەی بەرکەوتنەوە (لێکخشاندن)، کارەبا بەرهەم دەهێنێت و بەم جۆرە پێویستت بە کارەبای تر نییە.

کارەبا لەڕێگەی لێخشاندنەوە کاتێک دروستدەبێت، کە دوو ماددەی جیاواز بەرکەوتنیان هەبێت، لەگەڵ هەمان ژمارەی بارگەی ئەرێنی و نەرێنی لەسەر ڕووکارەکانیان دروست دەبن، بەوشێوەیە گەردەکان دەبنە هۆی دروستبوونی کارەبا.
 
2024-08-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.