سه‌ره‌تایی بوون به ملیۆنێر چۆنه و ئه‌و هه‌نگاوانه چین بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ملیۆنێر و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ت ده‌ستكه‌وێت كه هیوای پێ ده‌خوازی، ئه‌م پرسیارانه له ڕاپۆرتێكی میدیایی ئینگلیزیی وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه و خراوه‌ته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر.
زۆرێك له له خه‌ڵك حه‌ز ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند ببن ئه‌مه‌یش هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئاستی هه‌ڵئاوسان و بازاڕی ئابووری جێگیر نییه و به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، به‌ڵام بوون به ملیۆنێر تا ئه‌و حاڵه‌ته‌یش ئامانجی زۆر كه‌سه.
ئامانجی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و بوون به ملیۆنێر دیاریی كراوه و ڕوونه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی گه‌یشتن به‌م ئاسته ئاسان نییه و هه‌وڵ و ماندووبوونی ده‌وێت.
ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك وه‌ك "ده‌هارمیش شا" كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای بازاڕگێری "هوب سۆت" و نووسه‌رى كتێبی"سیمبولی كولتوور" كه 2.5 ملیۆن خوێنه‌ری هه‌بووه وه‌رگرین زۆرێك له زانیاریمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئامۆژگاری ده‌هارمیش له باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی گوتوویه‌تی:
"سه‌ركه‌وتن دروستكردنی ئه‌و باوڕه‌یه كه خه‌ڵكی به زیره‌كت بزانن".
چه‌ند هه‌نگاوێكی له‌وباره‌یه‌وه خستووه‌ته ڕوو كه له ژیانی خۆی سوودی لێ بینیووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و ببێته یه‌كێك له ملیۆنێره‌كانی دنیا.
- واز له دوودڵى و بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له باره‌ی پاره بێنه.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی سامانه‌كه‌ت زیاد بكه‌ی پێویسته واز له بیركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له باره‌ی پاره بهێنی و سه‌رنج بخه‌یته سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بتوانی هه‌نگاوه‌كانی زیاد كردنی پاره‌كه‌ت ببڕی، بۆیه بیر و بۆچوونه‌كه‌ت بگۆڕه و پاره وه‌ك ئامانجێكی سه‌ره‌كی سه‌یر مه‌كه، به‌ڵكو وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك بیبینه.
- ده‌ست بكه به ژماردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یارمه‌تیت داون ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌كی بچوكیش بێت.
ده‌هارمیش یه‌كێك له ئامۆژگارییه‌كانی ده‌ڵێت، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووانه‌ی له ژیانم ناسیومن، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له ڕووی دارایی یا مرۆیی یارمه‌تیده‌ر بوون، ئه‌وان هه‌وڵیان داوه له كه‌سه‌كان تێبگه‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن ئامانجه‌كانیان به‌دی بهێنن له ڕێی پاره بێت یا به شتی تر، چونكه ئه‌وان ده‌زانن كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ستراوه‌ته‌وه به بینینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وروبه‌ریان كه سه‌ركه‌وتنیان له ژیانیان به ده‌ست هێناوه.
بۆیه هه‌وڵ بده یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ی كه توانای سه‌ركه‌وتن له كارێكیان هه‌یه، چونكه ئه‌مه ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی بۆ خۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه و متمانه به‌خشینێكیش ده‌بێت بۆ خۆت.
- بوه‌سته له بیركردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی به ملیۆنان دۆلار به‌ڵكو ده‌ست پێ بكه به خزمه‌تكردنی ملیۆنان كه‌س.
ئه‌گه‌ر كڕیارێكی كه‌مت هه‌بوو ئامانجیشت به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌وا ده‌بێت ده‌ست به هه‌ر دۆلارێكی ئه‌و پاره‌یه بگری كه له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانته‌وه ده‌ستت ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێییه‌ك بدۆزیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ملیۆنان كه‌سی پێبكه‌یت ئه‌و سوود و قازانجه‌كان خۆیان به دوایدا دێن، چونكه ئه‌و قسانه‌ی كه له‌سه‌ر خۆته‌وه ده‌یبیستیته‌وه كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ كاره‌كانت به‌رزتر و مه‌زنتر ده‌بن، بۆیه ئه‌مه هه‌ڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م و خزمه‌ته‌كانت به‌ره‌وپێشتر ببه‌یت و كارمه‌ندی زیاتر بۆ كاره‌كه‌ت بێنی و سوود له شاره‌زاییه‌كانیان و تواناكانیان ببینی.
له كاته‌دا بزنسه‌كه‌ت ده‌بێته شتێك كه هه‌رگیز خه‌ونت پێیه‌وه نه‌ده‌بینی، چونكه كارمه‌ند و كڕیاره‌كانت بۆچوونیان به‌رانبه‌رت ده‌گۆڕێت و به ئه‌رێنی بیر له كه‌سایه‌تیی و كاره‌كانت ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ملیۆنێك كه‌س خزمه‌ت بكه‌ت تا ملیۆنێك دۆلاری به‌دواوه بێت.
- زیادكردنی سامانه‌كه‌ت وه‌ك هه‌ر زیادكردنی شتێكی تر له ژیان هه‌ژماری بكه.
له‌و ڕووه‌وه دوو جۆری مرۆڤ هه‌ن یه‌كێكیان هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاره په‌یدا بكات، ته‌نانه‌ت گرنگ نییه له‌لایه‌ن چی ده‌كه‌ن گرنگ ئه‌وه‌یه پاره په‌یدا بكه‌ن، دووه‌م جۆریان پاره له ڕێی شتێكی كه‌میش بێت په‌یدای ده‌كه‌ن، چونكه بڕوایان به‌وه هه‌یه كه كاری تری به‌دواوه دێت و له ڕێی ئه‌وه‌وه سامانه‌كه‌یان فراوان ده‌كه‌ن.
دووه‌م جۆر وه‌ك ئه‌وه وایه كه كتێبێكت هه‌بێت، به‌ڵام ده‌ته‌وێت كتێبێكی تریش به‌رهه‌م بهێنی یا فلیمێكی تر، به‌مه‌یش سنووره‌كه‌یان فراوان ده‌كه‌ن، ئه‌وان پاره وه‌ك ئه‌وه ده‌بین كه ڕێخۆشكه‌ره بۆ گه‌یشتن به هه‌ل و كاری تر كه كاریگه‌ریی بۆسه‌ر زیادكردنی پاره‌كه ده‌بێت، سه‌رنج ده‌خه‌نه فرۆشتنی زیاتری یه‌ك به‌رهه‌میان نه‌وه‌ك جۆراوجۆریی له كار‌و به‌رهه‌میان.
- كارێك هه‌ڵبژێره كه ئامانجته و ده‌توانی له‌وانی تری باشتر بكه‌ی.
یه‌ك كار هه‌ڵبژێره كه خۆت حه‌زی پێده‌كه‌ی و تواناكانت لێی ده‌دۆزییه‌وه، دوای ئه‌وه هه‌نگاوی بۆ بهاوێژه، كاری بۆ بكه، تاقی بكه‌ره‌وه و فێر ببه، ڕاهێنان بكه، هه‌روه‌ها نرخی بزانه.
- لیستێك له 10 كه‌س دروست بكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌یه‌ك بواردا سه‌ركه‌وتوون.
ته‌نیا سه‌رسام مه‌به به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركه‌وتوون به‌ڵكو له‌وه بكۆڵه‌وه كه هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان چین، دواتر به‌دواداچوون و به‌راورد له نێوان كاره‌كانی خۆت و ئه‌واندا بكه و خاڵی جیاوازییه‌كه بكه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی خۆت.
- پێداچوونه‌وه بۆ كاره‌كانت بكه.
هه‌ر كارێكی كردووه‌ته یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی فرۆشتووته به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه و دووباره به بیری خۆتی بهێنه‌وه.
- ئه‌و بنه‌مایانه دروست بكه كه هه‌ست ده‌كه‌ی ئامانجه‌كه‌ت به‌دی ده‌هێنن.
ئه‌وه له‌بیر مه‌كه كه پێكانی ئامانجه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به دروستكردنی چه‌ند بنه‌ما و پلانێكی تایبه‌ت به‌خۆت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت كتێبێكی 200 لاپه‌ڕه‌یی دروست بكه‌ی ئه‌وه ئامانجته، به‌ڵام كاركردن بۆی دروستكردنی سیسته‌م و بنه‌مای تایبه‌ت به‌خۆیتی، بۆیه پێویسته پلان بۆ گه‌یشتن به دروستكردنی كتێبه‌كه دابڕیّژیی.
یان ئه‌گه‌ر بته‌وێت 100 كڕیاری تر بۆ به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌ت زیاد بكه‌یت پێویسته بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه ده‌بێت به‌رهه‌می زیاتر دروست بكه‌یت و بتوانی باوه‌ڕ ئه‌و 100 كه‌سه بهێنی كه به‌رهه‌می تۆ باشترینه.
بۆیه ئومێد و هیوا خواستن ناتگه‌یه‌نێت به ئامانجه‌كه‌ت، ده‌بێت كاری بۆ بكه‌یت و هه‌وڵی بۆ بده‌یت، ده‌ست بكه به‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ت دیاری كه‌یت، ئه‌و پلانه دانی كه ده‌تگه‌یه‌نێت به ئه‌وێ، خۆت به‌ره‌وپێش ببه و نوێگه‌ریی بكه، له‌شوێنێك هه‌ڵه‌ت هه‌بوو چاكی بكه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك كار بۆ ئه‌وه بكه كه به‌یانی باشتر ده‌بیت له ئه‌مڕۆ، به‌مه‌یش بێ ئه‌وه‌ی خۆت ئاگادار بی سه‌ركه‌وتنه‌كانت به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ت ده‌تبه‌ن كه بوون به ملیۆنێره.