میسی داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك له به‌رشه‌لۆنه ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له ئێستادا له‌سه‌ر داوای مێسی وازی له گواستنه‌وه‌ی نێیمار هێناوه و بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز چۆته سه‌رهێڵ.
پرۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی (ئالچیرینگیتۆ)ـی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه نێیمار له‌بیر بكه‌ن و لاوتارۆ مارتینێزی هاونیشتیمانی بگوازنه‌وه.
بارسێلۆنا هاوینی رابردوو هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ي نێیمار دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له ئێستادا ده‌یه‌وێت لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان به 111 ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه.
لاوتارۆ مارتینێز ئه‌م وه‌رزه هاوشانی رۆمیلۆ لۆكاكۆ دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ریان له هێڵی پێشه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان پێكهێناوه، به‌جۆرێك لاوتارۆ له كۆی 23 یاری، 14 گۆڵ و 3 ئاسیستی هه‌یه.
|